لە ناو گۆڕان هەر كەسێك قسە لەسەر جێگرەوەی نەوشیروان بكات سسزا دەدرێت

خواكوڕك

كۆبوونەوەیەك لە نێوان ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان و پەرلەمانتارەكانی خولی پێشووی گۆڕان دەكرێت، تێدا جەخت لەوە دەكرێتەوە كە ھیچ لێدوانێك لەسەر جێگرەوەی نەوشیروان مستەفا نەدرێت، ھەر ھەڵسووڕاوێك بەپێچەوانەوە رەفتار بكات، ئیجرائاتی لەگەڵ دەكرێت.

خواكوڕك لەسەرچاوەیەكی تایبەتی دەستكەوتووە, كە ڕۆژی شەممە ٢٧\٥\٢٠١٧، لەشاری سلێمانی، ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان و پەرلەمانتارانی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی گۆڕان، كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام داوە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریانداوە كە ھیچ ھەڵسووڕاو و پەرلەمانتارێكی گۆران، نابێت لێدوان لەسەر جێگرەی نەوشیروان مستەفا بدات تا ئەو كاتەی رێنمایی پێویستیان بۆ دەنێردرێت.
هەروەها تا ئێستا هیچكام لە بەشدار بووانی كۆبوونەوەكە قسەیان لە بارەی كۆبوونەوەكە نەكردووە, ئامادە نین قسە لەسەر ئەم بابەتە بكەن.

Back to top button