نهێنی ئەو سێ‌ پیاوەی بەردەوام لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور دەردەكەون

خواكوڕك
كیم جۆن ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور بەردەوام لەدەركەوتنەكانی سێ‌ پیاو لەپشتی دەردەكەون، كە ئەوە بووەتە جێگەی پرسیاری هەموو لایەك.

كیم جۆنگ ئۆن بەتایبەتی لەكاتی دەركەوتنی لەتاقیكردنەوە موشەكییەكان، ئەو سێ‌ پیاوەی لەگەڵ دەردەكەون، كە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی نهێنی دەركەوتنی ئەو سێ‌ پیاوەی ئاشكراكردووە.

بەپێی رۆژنامەكە ئەو سێ‌ كەسە، سێ‌ جەنراڵی سوپای كۆریای باكوورن سەردەمانێكی زۆرە لەناو سوپاكە خزمەت دەكەن، كە شارەزاییەكی زۆریان هەیە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ئەو سێ‌ جەنراڵە شارەزاییەكی زۆریشیان لەبواری موشەكی هەیەو هەر ئەو شارەزاییەش وایكردووە، كۆریای باكوور بگات بەئاستی پێشكەوتووی موشەكی‌و مانگانە چەند موشەكێكی پێشكەوتوو تاقیبكاتەوە.

پیاوەكان ناویان ری بیونگ چۆل‌و كیم جۆنگ سیك‌و جانگ چانگ هایەو سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، هەریەكەیان بەرپرسیارییەكی باڵایان لەناو سوپای كۆریای باكوور هەیەو لەبواری موشەكی زۆر شارەزان.

 

كیم جۆن ئۆنی
Back to top button