بەوێنەوە لەو شوێنەی ئومێد خۆشناو خیاری دابەش كرد چی تر كراوە

خواكوڕك 

ماوەی چەند رۆژێكە وێنەی خەیار بەخشینی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆتە بابەتی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و سیاسەتی چەند هێزێكی سلێمانی، كە هەر جارەو بەشێوەیەك بڵاو دەكرێتەوە، ناوبراویش دەلێت كارێكی باشم بۆ دۆزینەتەوە چونكە بێ ئیشترین كەس لەكوردستاندا ئەو هێزانەن كە لەسلێمانی كۆبوونەتەوە، قەتیس ماون رێكخراوی دروست كردنی خانووی پلاستیكیش وێنەكان بڵاو دەكاتەوە، كە لەناو كەمپەكاندا، كاری بۆ گەنجانی كەمپەكان دۆزیەوەتەوە بۆ ئەوەی لەكاتی ئاوەری و لە كوردستاندا، خەریكی كاربن، بەمەش خزمەتێك بكەن بە كشتووكاڵی كوردستان”.

رێكخراوی هاریكاری كوردی و ئەمریكی، هەڵساون بە دروست كردنی خانووی پلاستیكی بۆ بەرهەم هێنانی چەند بەرهەمێكی كشتوكاڵی بۆ ئەوە گەنجانی ناو كەمپەكان، سەرقاڵی كار كردن بن، بەمەش هەم داهاتێك بۆخۆیان پەیدا بكەن، هەم خزمەتێكیش بە بازاری كشتوكاڵی كوردستان، بەكەن، رێكخراوەكە دەشلێت بەم پرۆژەیە بەدەیان و سەدان گەنج لە ناو كەمپەكاندا دەتوانن بۆخۆیان كار بكەن”.

ئەم پرۆژەیە كە لەناو كەمپەكاندا ئەنجامدراوە، لەئێستادا وەك تێستی هەنگاوی یەكەم، رێكخراوەكە بۆ پێشاندانی هەنگاوی یەكەمی پرۆژەكەی یەكەم كەرتی لە بەحركە كردەوە، كە تێیدا بەرهەمی خیاری خسبوەوە، بەم بۆنەیەش بانگێشتی كۆمەڵێك كەسایەتی كردووە بۆ بینینی پرۆژەكەیان لە كەمپی بەحركە”.

پێشتر ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە روونكردنەوەی ئەو وێنانەی كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كرابۆوە رایگەیاندبوو، چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخراوی هاریکاری کوردی ئه‌مریکی،له‌ هه‌نگاوێک بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناکانی لاوانی که‌مپی به‌حه‌رکه‌،ژماره‌یه‌ک خانووی پلاستیکیان دروستکردبوو،بۆ چاندنی خیار. له‌کاتی ته‌واو بوونی پڕۆژه‌که‌ منیش یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ بووم،بانگێشتکرابووم، له‌وێش له‌سه‌ر داوای ئه‌و ڕێکخراوه‌ یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌و خیاره‌یان پێمان ڕنی وپاشان داوایان کرد به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌مپه‌که‌ی دابه‌ش بکه‌ین”.

لەكاتی ڕەنینی خیارەكەدا چەندین كەسایەتی بەرەكەز ئەمریكیش بەشداری كەرتی یەكەمی خانی پلاستیكیان كردووە، ئەوانیش بەشداری یەكەم هەنگاوی ئەو پرۆژە بوونە بەدابەش كردنی رنینی خیار و دابەش كردنی”.

 

Back to top button