ترەمپ: بەملیارەها دۆلارەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاینەوە
خواكوڕك
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەكەی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی “بەسەدان ملیار دۆلار لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەمریكا گەڕاینەوە”.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردوە كە لە گەشتەكەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا دۆستایەتییەكی باشیان لەگەڵ كەسانێكی باش دروستكردووە.
لە هەفتەی رابردوودا ترەمپ بە یاوەری شاندێكی باڵاو فراوانی كۆشكی سپی سەردانی سعودییەو ئیسرائیلو فەلەستینو ئیتالیاو بەلجیكای كرد.