مانۆری سیاسی بەرهەم ساڵح دەستی پێكرد و ئەگەری راگەیاندنی حزبێك نوێ هەیە

خواكوڕك 

ماوەی چەند رۆژێكە كوتلەی بەرهەم ساڵح لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان و میدیاكان، دەستیان كردووە بە دروست كردنی بابەتی جیاواز، بەشێوەی جیاواز دەردەكەون، گومان لە كوتلەی ناوبراو دەكرێت كە ئەگەری هەیە حزبی نوێ رابگەیێنێت”.

پاش راگەیاندنی ناوەندی بریار، بەرهەم ساڵح هاوشان لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ بەیەكەوە، ئەو ناوەندەیان راگەیاند وەك نارەزایەتیەك لەبەرامبەر نەگەرانەوە بۆ جێگرانی سكرتێری یەكێتی و بێ دەسەڵاتی ئەوان لەناو یەكێتی دا، بەڵام پاش ئەوەی هەردوو باڵەكە بریاری كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیان دا، كۆبوونەوەیان ئەنجامدا باڵی كۆسرەت رەسوڵ بەتەواوی چوونەوە ناو یەكێتی و بەرهەم ساڵح زۆر بەكەمی بینرا لەمیانی بەرێوەچوونی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی”.

هەر لەسەر ئەو نارەزایەتیانەی ناو یەكێتی پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئەزاد جندیانی، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كرد، كە پێشتر ناوی ئازاد جندیان لەتەك كوتلەی بەرهەم ساڵح دەهات، هەر لەچوارچێوەی، نارەزایەتیەكانی ناو یەكێتی و رەنگدانەوەی لەمیدیاكاندا، چەند رۆژێك پێش ئێستا ناكۆكی نێوان فەرەیدوون عەبدولقادر و لاهور تاڵەبانی بڵاو كرایەوە، لەهەمانكاتیشدا، هێرشی میدیای بۆ سەر ئەرسەلان بایز لەلایان ئەو میدیایانە دەستی پێكرد كە لەلایان باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی سپۆنسەری دەكرێت”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، باڵی بەرهەم ساڵح كە ماوەیەكە لە گۆڕەپانی سیاسی بێدەنگن، دەستیان كردوە بە مانۆڕی میدیایی و بەهەمان میتۆدی هەڵمەتی میدیایی بزووتنەوەی گۆڕان، دەستیان كردووە بە جموجۆڵ ئەمەش بۆتە جێگای گۆمان و دەلێن ئەگەری هەیە بەرهەم ساڵح لەو تەوقیتەی ئێستا كە بەهۆی چۆڵبوونی گۆڕەپانی سلێمانی ئەگەری هەیە، بەرهەم ساڵح ئەمە بەدەرفەت بزانێت، مانۆڕێكی سیاسی دەست پێ بكات”.

 

Back to top button