ئیمینكی : كاراكردنەوەی پەڕلەمان پیویستی بە میكانیزمیكی دیموكراسی و ڕیكەوتنی نوێ هەیە
خواكوڕك
“جەعفەر ئیمینكی ” جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند ” پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵ بۆ ئەوە دەدات كە پەرلەمان لەسەر میكانیزمێكی دیموكراسی و یاسایی كارا بكرێتەوەو هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ كاراكردنەوەی پەڕلەمان و بە باشی دەزانین كە پێَش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پەرلەمان كارا بكرێتەوە ،دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم سەركردایەتی سیاسی كورد لەگەڵ بەغدا دیاریكردنی سنورو پرسی ناوچە كێشەلەسەرەكان یەكلایی دەكاتەوە” .
هەروەها لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕاشیگەیاند پارتی لەسەر بڕیاری خۆی سوورە و جارێكی تر قسەلەسەر ئەوەناكات كە (یوسف محەمەد ) ببێتەوە سەرۆكی پەرلەمان ، پێشترپارتی ڕێكەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا هەبوو لە چوارچێوەی ڕێكەوتنەكەدا سەرۆكایەتی پەرلەمان پێكهێنرا ، بەڵام لە ئێستادا ئەو ڕێكەوتنە بە تەواوی هەڵوەشێنراوەتەوە ، بۆ قۆناغی نوێی كاراكردنەوەی پەرلەمان پێویستە ڕێكەوتنێكی نوێ بكرێت لە نێوان لایەنەكان .
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان “ئیمینكی گوتیشی ” لەئێستادا هاولاتیانی هەرێمی كوردستان بەهەموو پێكهاتەكانییەوە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ئەگەر لایەنە سیاسییەكان یەكڕیزو تەبا بن پێش ئەیلولی ئەمساڵ ڕیفرانۆم بۆ سەربەخۆی ئەنجام دەدەین ، ڕنگە چەند كۆسپێكی بچوك لێرەو لەوێ ڕوبەڕوی هەرێمی كوردستان ببێتەوە ،بەڵام پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و ئێران وەك دوو وڵاتی دراوسێ لە دۆخێكی ئاسایی دەمێنێتەوە “.