ماليكى:یەكێتی و گۆڕان باوەریان بەدەوڵەتی كوردستان نیە
خواكوڕك
مالیكی چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات و دەلێت یەكێتی و گۆڕان ئێستا بەدوای سەربەخۆی كوردستان نین و باوەریان بەجیابوونەوەی كوردستان لە عێراق نیە.
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ میدیایەكی فەرمی ئێرانی، سەرۆكی حزبی دەعوەی عێراقی دەلێت بۆم دەركەوتووە كە یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ سەربەخۆی كوردسان نین و لەگەڵ جیابوونەوەش نین لە عێراق.
هەروەها مالیكی ئاماژە بەوە دەدات پرسی سەربەخۆی كوردستان تەنها گەمەیەكی سیاسی پارتیە، بۆ رازی كردنی دڵی خەڵك و مەگەر نا پارتیش دەزانێت كە سەر ناگرێت،
هەموو ئەو بۆچوونانەی مالیكی پشتی پێدەبەستێت پێی كە سەربەخۆی كوردستان شكەست دێنێت روونبوونەوەی ئەنجامی سەردانەكەی بووە بۆ سلێمانی و پێشوازی یەكێتی و گۆڕان.