كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ پۆلی (12)ی ئاماده‌یی و (9)ی بنه‌ڕه‌تی دیاریكرا

خواكوڕك
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی بۆ پۆله‌كانی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم راگه‌یاند.
(سامان سیوەیلی) گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوه” تاقیكردنەوەكانی پۆلی (12) ی ئامادەیی لە (15) ی حوزەیران دەست پێ دەكات و یەكەم وانەی تاقیكردنەوەكانیش بۆ بەشی زانستی زیندەوەرزانی و بۆ بەشی وێژەی وانەی مێژوو دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئه‌وه‌شی گوتووه” خشتەكە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو تاقیكردنەوەكانیش كاتژمێر (8:30) ی بەیانی دەست پێ دەكات.
سیوەیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” خشتەیەكی دیكەی تایبەت دانراوە بۆ قوتابیانی ئێزیدی و مەسیحییەكان و كۆتایی رۆژی تاقیكردنەوەكانیش (16) ی تەممووز دەبێت.