هه‌ڵبژاردن نزیكه‌ و كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

وا بڕیار ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 29/5/2017 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆببێته‌وه‌ و چه‌ندین پرسی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن تاوتوێ بكات.

(شوان زراری) گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” ئەمڕۆ دووشەممە 29/5 كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسەكانی هەرێمی كۆدەبێتەوە، چه‌ندین پرسی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كات، كه‌ دیارترینیان پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دانانی پەیروێك بۆ هەڵبژاردنەكان و لەهەمان كاتیشدا چۆنیەتی دانانی چاودێرەكان لەسەر سندوقەكانی دەنگدان.
بریارە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و لە ئێستاشدا لایەنەكان سەرقاڵی خۆئامادە كردنن بۆ ئەو هەڵبژاردنە.

 

Back to top button