ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی فراوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌؟

خواكوڕك

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/5/2017 خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ له‌ شاری هه‌ولێر، له‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت،لەلایان چینی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان، و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن.

به‌پێی بانگه‌وازێكی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ و تێیدا هاتووه‌” كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ 29/5 له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان خۆپیشاندانێكی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ داوا كردنی ماف و ئیمتیازاته‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانه‌وه‌ دێنه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دۆخی خراپی ژیان و گوزه‌رانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.

جێی باسه‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان ئه‌گه‌ر چی چینێكی هه‌ژارو دیاریكراوی كۆمه‌ڵگای كوردین و مووچه‌كانیان كه‌مترینی مووچه‌بوو له‌ حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ خرانه‌ ژێر سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و مووچه‌كانیان كه‌مكرایه‌وه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ كه‌ سه‌رتاپایی ووڵاتی گرته‌وه‌.

Back to top button