تۆتی پاش 25 ساڵ یاریكردن دواجار ماڵ ئاوای له‌ هانده‌ران و یاریگاكان كرد

خواكوڕك

فانسیسكۆ تۆتی ئیتاڵی و یاریزانی هێلی هێرشبه‌ری یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا، پاش 25 ساڵ یاریكردن، دوێنێ به‌ فه‌رمی وازهێنانی خۆی له‌ یاریكردن راگه‌یاند، و بۆ دواجار ماڵئاوای له‌ هانده‌ران و یاریگاكان كرد وه‌كو یاریزانی تۆپی پێ.

تۆتی بەشداری لەدواین یاری ئەم وەرزەی یانەی رۆما كرد كە لە گەڕی (38) خولی ئیتاڵی رووبەرووی یانەی جەنەوە بوونەوە و یارییەكەیان بە ئەنجامی (2 – 2) یەكسانكرد، (تۆتی) ئەستێرەی یارییەكەبوو ، كاتێك لە خولەكی (54) هاتە شوێنی (محمد سەڵاحی) میسری و بەشداری لەیارییەكە كرد”.

هاندەران بەشێوەیەكی شێتانە هانی تۆتیان دەدا و لەدوای یارییەكە بە گریان و فرمێسكەوە ماڵئاواییان لە ئەستێرە تەمەن (40) ساڵییەكە كرد.

Back to top button