ئینته‌ر میلان عه‌وداڵه‌ به‌شوێن دیماریاوه‌

خواكوڕك

یانه‌ی ئینته‌ری ئیتاڵی عه‌وداڵه‌ بۆ ده‌ستخستنی تواناكانی یاریزانی ئه‌ره‌ژه‌نتینی و یانه‌ی پاریسانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی (ئه‌نخێل دیماریا).

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی بڵاویكردۆته‌وه‌” كارگێری یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت بۆندێكی گران بەها واژۆ بكات و دیماریای ئەرجەنتینی بگوازێتەوە یاریگای جیۆزێپی میاتزا، ئینته‌ر ده‌یه‌وێت هەلی تێوەگلانی دیماریا بە خۆدزینەوە لە باجدان بە حكومەتی فەرەنسا بقۆزێتەوە كە ئێستا یاریزانەكە دەخوازێت ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت”.

گۆڤارەكە باسی له‌وه‌شكردووه‌” ئینتەرمیلان بۆ ئەم گواستنەوەیە ئامادەیە بڕی (50) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی پاریس سان جێرمان تا درێسی نیراتزۆری بپۆشێت”.

جێی باسە كارگێری یانەی ئینتەرمیلان بەڵێنی بە هاندەران داوە لە وەرزی داهاتوو پێكهاتەیەكی تۆكمە ئامادە بكەن و ركابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی بكەن”.

Back to top button