سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ده‌كات

خواكوڕك

(مه‌سعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان  به‌بۆنەی كۆچی دوایی مامی شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری پرسه‌نامه‌یەك، ئاڕاسته‌ی ناوبراو دەكات”.

بەڕێز کاک شاڵاو عەلی عەسکەری بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان، شێخ رەئوف شێخ عەبدوڵڵا عەسکەری – مان پێگەیشت. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامی کۆچکردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٢٩ـی٥ـی٢٠١٧

Back to top button