به پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌بن به هه‌میشه‌یی
خواكوڕك
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێنمایی نوێ سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاودەكاتەوە، بە گوێرەی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەرانی گرێبەست دەبن بە هەمیشەیی، كه ئه‌مه بڕیارێكی زۆر گرنگ و بڕ بایه‌خه بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رێنماییەكی نوێ سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم بڵاودەكاتەوە، وەك لە رێنماسییەكە ھاتووە، بەپێی رێنمایی ژمارە 14 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیار دراوە بەراگرتنی بڕیاری ژمارە 4 حكومەتی هەرێم.
وەزارەتی دارایی رێنماییەكەی ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكانی بە وەزارەت كردووە‌و تێیدا بڕیار دراوە بە راگرتنی بڕیاری ژمارە 4 كە پێشتر لەلایەن حكومەتی هەرێم دەرچوبوو.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی روونكراوەتەوە: “بەپێی ئەو رێنماییە نوێیە كە بەرواری 18/5/2017 بڵاوكراوەتەوە حكومەت فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت و بەو پێیەش فەرمانبەرانی گرێبەست دەبن بەهەمیشەیی”.