خواردنی سێ كیوی له‌ رۆژێكدا بۆچی باشه‌ و بۆ ده‌بێ بخورێت.؟ ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ تاقیبكه‌وه‌

خواكوڕك

به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ژیان له‌ ئێستادا گۆراوه‌ و خه‌ڵكی تاڕاده‌یه‌ك زیاتر بارودۆخی گونجاوه‌ بۆ خواردنی هه‌موو جۆره‌ خواردنێك به‌تایبه‌تی شیرینه‌منی و چه‌ورییه‌كان، بۆیه‌ فشاری خوێن به‌رز ده‌بێ، زۆرجاریش ئه‌مه‌ ده‌بیته‌ هۆكاری جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پزیشكان رینمای تایبه‌ت ده‌رده‌گه‌ن و حه‌پ و ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌نووسن.

لێره‌دا هه‌موومان باش ده‌زانین كه‌ خواردنی سێو زۆر به‌سوده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خۆێن و چه‌ند نه‌خۆشييةكی دیكه، به‌ڵام په‌پێي‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ زانایانی دڵ بۆیان ده‌ركه‌وتووه،‌ كه‌ خواردنی 3 كێوی هه‌موو رۆژێك فشاری خۆێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا، لێكۆڵه‌ران هه‌ستاون به‌تاقیكردنه‌وه‌ی كێوی و سێو به‌سه‌ر دوو گرووپدا، گرووپێكیان هه‌موو رۆژێك سێوێكیان خواردووة و گروپه‌كه‌ی دیكه‌ رۆژی 3 كێوی، له‌ پاش دوو مانگ ئه‌وانه‌ی كه‌ كێویية‌كه‌یان خوارد، رێژه‌ی چاكبوونیان زۆر زیاتر بووه‌ له‌وانه‌ی سێوه‌كه‌یان خواردووه‌.

لةئه‌نجامدا زانایان ڕایاندگه‌یاندووه‌ ده‌كرێت كێوی وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزيی په‌ستانی خوێن به‌كار بهێنرێت و سودی ناوازه‌ی لێببینرێت.

Back to top button