ئه‌گه‌ر بزانی قاچی مریشك چ سوودێكی هه‌یه‌ هه‌موو رۆژێك ده‌یی خۆیت، له‌ ده‌یان نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت

خواكوڕك

مریشك یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ، كه‌ ئاره‌زووی خواردنی ده‌كرێت، مریشك سودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ و خواردنیشی به‌چه‌ندین شێوه‌ ده‌بێت و ده‌توانرێت سودی زۆری لێ ببیندرێت.

بەشێکی مریشک بەپێی ڕاپۆرتێکی پزیشکی ژاپۆن یەکێکە لە باشترین بەشەکان لەڕووی تەندروستیەوە ئەویش قاچەکەیەتی، هەرچەندە ئەمە یەکەم ڕاپۆرتی پزیشکی نییە باس لە سوودی قاچی مریشک بکات، به‌ڵكو چه‌ندین لێكۆڵێنه‌وه‌ و راپۆرتی تر هه‌ن  كه‌ ده‌ری ده‌خه‌ن قاچی مریشك سوود به‌خشه‌.

قاچی مریشک ماددەی کۆلاجین زیاد دەکات لە لەشدا کە چارەسەی زۆر نەخۆشیە، یەکێک لە سوودەکانی ئەو ماددەیە ڕێکخستنەوەی پەستانی خوێنە لە لەشدا و راگرتنی یەکسانی، کاردەکات بۆ ئەوەی رێژەی ئاسن لە لەشدا جێگیر بکات، ئەمەش بەهێزترین چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی ئەنیمیایان هەیە بەتایبەت منداڵ.

باشترە قاچی مریشک بەکوڵاوی لەگەڵ بیبەر و خوێ ئامادەبکرێت، چونکە بە سورەوەکراوی ئاستی ئەو ماددەی کۆلاجینە کەمدەبێتەوە.

Back to top button