فەرماندەی پەكەكە: پاش داعش بەهاوبەشی لەگەڵ حشدی شەعبی ناوچەكە لەپێشمەرگە پاك دەكەینەوە

 

خواكوڕك 

فەرماندەیەکی باڵای یەکینەکانی بەرخودانی شنگالی پەكەكە، سەعید حەسەن لەلێدوانێكی دا بۆ كەناڵێكی نزیك لە مالیكی و دەلێت پاش تەواو بوونی داعش لە دەڤەری شنگال، گەورە ترین شەڕ لەبەردەمان شەڕی پێشمەرگە دەبێت، ئێمە لەئێستاوە خۆمان ئامادە دەكەین بۆ ئەو شەڕە، چونكە پێشمەرگە دەیەوێت بەهێز لەو ناوچانە بمێنێتەوە، بۆیە دەبێت رووبەرویان ببینەوە بۆ پاكردنەوەی ناوچەكە”.

سەعد حەسەن، فەرماندەی هێزی پەكەكە لەشنگال كە ئێستا لە بەغدایە، هاوبەشی پەكەكە و حشدی شەعبی دەكات، لە لێدوانێكی دا رایدەگەێنێت، بەیەكەو لەگەڵ حشدی شەعبی، بەتایبەتی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئامادەكاری دەكەین، بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە پاك بكەینەوە، لە داعش و پێشمەرگە، دەلێت شەڕی گەورەی ئێمە شەڕی پێشمەرگە دەبێت چونكە ئەوان ئامادە نین لەو ناوچانە بكشێنەوە، بەهێز دەیانەوێت داگیری بكەن، بیخنە سەر هەرێمی كوردستان”.

لەبەرامبەر هەماهەنگیەكانی حشدی شەعبی و پەكەكە لەو ناوچە، ئاشتی كۆچەر بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە دەلێت، حەشدى شەعبى لە ئۆپەراسیۆنەکەى بەردەوامە، لەگەڵ بەردەوامى ئۆپەراسیۆنەکەش بە هیچ شێوەیەک دەستیان لە پاراستنى ماڵ و حاڵى هاووڵاتییانى کوردى ئێزیدى نەپاراستووە و چەندین خانوو و ماڵیان سوتاندووە و سەروەت و سامانى ماڵەکانیشان وەک غەنیمەت بەسەر خۆیاندا دابەش کردووە، پێش چەند کاتژمێرێک بە بەرچاوى هاووڵاتییان دوو ئۆتۆمبێلى کوردى ئێزیدیان سوتاند و چەندین مۆلیدەى کارەباشیان بە تاڵان برد”.
هەروەها دەشلێـ لەئێستادا حشدی شەعبی و پەكەكە لەناوچەكە یەكیانگرتۆتەوە، بەئاراستەی داگیركاری زیاتر هەنگاو دەنێن، لەهەمان كاتیشدا، گوتەبێژى حەشدى شەعبى کۆنتڕۆڵکردنەوەى نۆ گوندى دیکەى سەر بە شارەدێى قەیرەوان راگەیاندبوو، فەرماندەکانى پێشمەرگەش بەردەوامى ئۆپەراسیۆنەکەى حەشدى شەعبى لە شنگال بە بەردەوامى پێشێلکردنى رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا دەزانن.

Back to top button