كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئامادەكاری دەكات بۆ ریفراندۆم و نەتەوەیەكگرتووەكانیش چاودێری دەكەن

خواكوڕك 

لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە، كۆمسیارانی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێمی كوردستان، رایدەگەێنن”.”بەمەبەستی بەشداریکردنی قەوارە سیاسییەکان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و راپرسیدا ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری دا را و سەرنجی فەرمیی حزبە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان وەربگرێت، لەسەر سیستەم و رێکارەکانی تایبەت بە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن و راپرسییەکان، بۆیە بە پێویتسمان زانی گفتووگۆیەکی کراوە دروست بکەین لە ڕێکەوتی ٢٩\٥\٢٠١٧ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە بارەگای کۆمسیۆن لە ھەولێر بۆ سوود وەرگرتن لە را و سەرنجەکان لەسەر ھەریەک لە پەیڕەوەکان لەسەر ھەریەک لە پەیڕەوەکان (بنەماکانی رەفتاکردنی قەوارە سیاسیەکان، چاودێرانی ھەڵبژاردنەکان، راستانی قەوارە سیاسییەکان و پەیڕەوی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و خستنەڕووی تانەکان) کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە ئامادە کراوە.”

 

ئەمڕۆ (٢٩\٥\٢٠١٧)، لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان، دەشلێــ”.چونکە بە بڕوای ئێمە حزبە سیاسییەکان، ھاوبەشێکی راستەقینەی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و راپرسییەکانن، ھیوادارین بتوانین بە ھاوکاریی ھەموو لایەک پرۆسەی ھەڵبژاردن و راپرسییەکان لە کوردستان بەرەو پێشەوە بەرین کە جێگای رەزامەندیی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان بێت، بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری فەرمیی نەتەوە یەکگرتووەکانمان بانگھێشت کردووە بۆ ئەوەی وەکوو چاودێرێک بەشدار بێت لە پرۆسەکەدا”.

هەر لە رۆژی 29ی 5ی 2017 گوتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لەهەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لەبارەی كۆبوونەوە لەگەڵ لایانە سیاسەكان رایگەیاند، “دەتوانێ بەبێ پەرلەمان ڕیفراندۆم ئەنجام بدات”.

شێروان زرار گوتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەروەها گوتیشی  کە کۆمسیۆن چوار پەیڕەوی ئامادە کردووە و بۆ لایەنە سیاسییەکانی ناردووە تاوەکو بۆچوون و سەرنجی خۆیان لەسەری بنووسن و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا حزبەکان سەرنجەکانی خۆیان لە رێی نوێنەرەکانیانەوە خستەڕوو، هەروەها ئاماژەی بە خەرجکردنی 22 ملیار دینار کرد لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان”.

هەر لەكۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەدا ” گوتەبێژی كۆمسیۆن راشی گەیاند” ئەرکی کۆمسیۆنە ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکات و ”حکوومەتیش جدییە لەم پرۆسەیە، ئەگەرنا بودجەی تەرخان نەدەکرد”.

 

 

 

Back to top button