ئاسایشی هەولێر: هۆكاری بڵاو كردنەوەی بەیاننامەكەی هەدەپە ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
پاش ئەوەی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستانی پارتی دیموكراتی گەلانی _توركیا( هەدەپە) لە راگەیاندراێكدا تۆمەتیان خستە پاڵ ئاسایشی هەولێر بەوەی گوشاریان لەسەر ئەندامانی ئەوان هەیە و دەستگیر دەكرێن، ئاسایشی هەولێر لەزاری تاریق نووری ، دەلێت”مەبەستی خۆیان لە وا پڕۆپاگندەیەک هەیە، چونکە نە گوشاریان لەسەر نە کەسیان لێ دەستگیر کراوە.”
بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە لێدانێكی دا بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی ئاشكرا دەكات، كە بەیاننامەكەی هەدەپە مەبەسی سیاسی هەیە، (د.تاریف نووری) دەشلێـ”ئەو دەنگۆیانەی بڵاو کراونەتەوە کە گوایە گوشار لەسەر ئەندامانی ھەدەپە هەیە و دەستگیر دەکرێن، دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکی نییە، چونکە نە گوشاریان لەسەرە و نە ھیچ ئەندامێکیشیان دەستگیر کراوە هەروەها دەشلێت، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵانە دیارە کە مەبەستێکی خۆیانی لە پشتەوە ھەیە، چونکە راست نییە.”
بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەبارەی گوشاری سەر ئەندامانی هەدەپە لە نوێنەرایەتیەكانی لە هەولێر دەشلێـ” نە ئاگادارمان کردوونەتەوە و نە بانگھێشتی ئەندامانی ئەوانمان کردووە و نە کەسی ئەوانمان دەستگیر کردووە، پێم سەیرە باس لەوە دەکەن گوشاریان لەسەرە!.”
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكورك كەوتووە بەیاننامەكەی هەدەپە، بەیاننامەیەكی سیاسی و ئامانج دارە، كە دەیەوێت ئۆڤەرێك بخاتە بەردەم پەكەكە تا لەمیدیاكاندا، بانگێشەی هاوبەشبوونی( پارتی و ئەكپارتی ) بكات بۆ شاردنەوەی ئەو ئامانجانە كە لەگەڵ حشدی شەعبی لەشنگال و ناوچەكەدا هەیە لەهەوڵی دابرانی پارچەكردنی خاكی كوردستانە، دەیەوێت بەم شێوەیە بلێت لەبەر ئەوەی لە توركیا گوشار لەسەر هەدەپە هەیە، پارتیش لێرە گوشار لەسەر ئەوان دروست دەكات، بەڵام بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر دەلێت، جێگای سەرسورمانە، بەیاننامەكەی هەدەپە چونكە، هۆچ گوشارێك لەسەر ئەندامانیان نیە، هیچ كەسیان لێ دەستگیر نەكراوە”.