لەرێگای مانگی رەمەزانەوە بەتەندروست ترین شێوە كێشت دابەزێنە

خواكوڕك

بەپێی ماڵپەری (جی بی سی) دەتوانیت پارشێوان ئەم خواردانە بخۆت كە دەبێتە هۆكاری دابەزینی كێشت، دەلێت زۆر جار کەسانێکی زۆر هەن ئارەزوو دەکەن لە ڕەمەزاندا کێشیان دابەزێت، بەڵام بەپێچەوانەوە بەهۆی خواردنی ناتەندروست و کەمی جووڵەوە قەڵەو دەبن، دەکرێت ئەمەش چارەسەربکەیت، بە خواردنی تەندروست.

هەر بەپێی هەواڵی ماڵپەرەكە، دەتوانیت پارشێوان ئەم خواردنەوەیە بخۆیتەوە کە دەبێتەهۆی دابەزاندنی کێشت و توانایەکی باشیشت پێدەدات.
مۆز
پرتەقاڵ
سەهۆڵ

پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و کۆکتێلێک دێتە بەرهەم و پارشێوان بیخۆرەوە، هەردوو میوەکە پێکهاتەی دژە ئۆکسانیان تێدایە و وزەیەکی زۆرت پێدەبەخشن و واتلێدەکات درەنگ هەست بە برسێتی بکەیت، باری دەروونیت ئارام ڕادەگرێت و ڕێگریی لە قەبزی دەکات، چەوری لەش دەتوێنێتەوە.

Back to top button