مەسرور بارزانی: فەرەنسا لە کاتە سەختەکاندا ھاوکاری و پاڵپشتی کردووین

خواكوڕك 

مەسرور بازانی راوێژكاری ئەنجوومەن ئاسایشی كوردستان لەگە بالیۆزی نوێی فەرەنسا لە كۆبۆوە لەكۆبوونەوەكەدا مەسرور بارزانی رایگەیاند،كە وڵاتی فەرەنسا،  لە کاتە سەختەکاندا ھاوکاری و پاڵپشتی کردووە”.

لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 29/5/2017 مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. مارک بارێتی، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەی لە عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە.

هەر لەدیدارێکدا، کە بەئامادەبوونی دۆمینیک ماس، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی کارای فەرەنسا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ھاوکاریکردنی پێشمەرگە کرا.

 

لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی، سوپاسی گەل و حکوومەتی فەرەنسای کرد بۆ پاڵپشتیی، یارمەتییەکانی و ھەڵوێستی ئیمانۆیل ماکرۆنی، سەبارەت بە شەڕی داعش بەرزنرخاند و رایگەیاند: “فەرەنسا بەردەوام دۆستایەتی خۆی بەرامبەر گەلی کوردستان سەلماندووە و لە کاتە سەختەکاندا ھاوکاری و پاڵپشتی کردووە”.
ھەر پەیوەست بەو دۆستایەتی و پەیوەندیانە ئاماژەی بە رۆڵ و پشتیوانییەکانی فرانسوا ھۆڵاند، سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا دا، کە لەکاتێکی سەختدا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و ھیوای درێژەدان و پتەوترکردنی ئەو پەیوەندییانەی خواست.

 

لە بەرامبەردا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی ھەرێمی کوردستانی کرد، بۆ ھاوکاریی و پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و دووپاتی لە بەردەوام بوون و فراوانترکردنی پەیوەندی مێژوویی و بەھا ھاوبەشەکانی نێوان وڵاتەکەیی و ھەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان، بۆ بەرژەوەندی ھەردوولا کردەوە و رایگەیاند: “پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبن و پاڵپشتی لە ھەر ھەنگاوێک دەکەین، کە بوژانەوە و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلی کوردستان بەدی بھێنێت”.

 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندن و مەترسییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش و رێگەچارەی ئاشتیانە و دیالۆگ بۆ پیادەکردنی میکانیزمێکی نوێی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر کرایەوە، کە دەبێتە فاکتەری سەقامگیری زیاتر لەناوچەکەدا.

Back to top button