هەڵمەتی دەركردنی كورد لە عێراق لەلایان شیعەوە دەستی پێكرد
خواكوڕك
ماوەیەكە هەڵمەتێكی بەرفرەوانی میدیای و سیاسی و كۆمەڵایەتی لەناو شەقامی شیعە لەبەغدا دەستی پێكرووە، بۆ ورژاندنی رای گشتی شەقامی عێراقی لە دژی گەلی كوردستان، لەو بارەیەوە، ئەندام پەرلەمانێكیش دەلێتماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی و جوڵاندنی شه‌قامی عێراقی ده‌ستی پێكردووه، كه‌س نازانێت سه‌ر به‌كوێن و له كوێوه ئاراسته ده‌كرێن”.
ئەردەڵان نورەدین، ئەندام پەرلەمانی كورد لە پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە دەلێـ” هەڵمەتەكە یه‌كه‌میان له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆمه‌وه‌یه و به‌شێكیان ده‌ستیان كردووه به هاندنی خه‌ڵك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان جگه لە ماست و كه‌بابه هیچیان نییه، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: “جیا له‌وه‌ش، ئێستا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی كردووه، گوایه سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی له‌لایه‌ن كورده‌وه كۆنترۆڵكراوه كه ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌مه‌ته دایه كه له دژی كوردستان ده‌كرێت، گوتیشی: “ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێستا ده‌كرێت له‌سه‌ر كۆمپنیاكانی كۆڕه‌ك، ئاسیا و ئێرستینگه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ وه‌ده‌رنانی كورده له ته‌واوی عێراقدا”.