بە ڤیدیۆ: بۆ یەكەمجار (خواكوڕك) سەنگەرە هاوبەشەكانی پەكەكە و حەشدی شەعبی لە شنگاڵ ئاشكرادەكات
خواكوڕك
دوای ئەوەی كە داعش لە زۆربەی سنورەكانی شنگاڵ لە سەردەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان تێكشكێنرا, پارتی كرێكارانی كوردستان لە سەنتەری شاری شنگاڵ و چەند ناوچەیەكی دەورووبەری ئەم قەزایە بنكەو بارەگای كردوونەتەوە كە بوونەتە لە سەر چاوەی نا ئارامی ناوچەكە, قائیمقامی شنگاڵیش دەلێت:” لە ئێستادا ئەركی پەكەكە كۆتای هاتتووە”
بە پێی كرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو بووەتەوە, چەند چەكدارێكی پەكەكە لەگەڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی لە سەنگەرەكانی نزیك شنگاڵ بەیەكەوە دەردەكەون, وە پێشتر پەكەكە لە سنوری قەزای شنگاڵ بە ناوی جیاجیا خۆی لە گروپە چەكدارەكان نزیك كردۆتەوە بۆ ئەوەی زەمانەتی مانەوەی خۆی لەم ناوچەیەدا مسۆگەر بكات.
ئەمە لە كاتێكدا كە حەشدی شەعبی لە چەند رۆژی رابردوو كۆمەڵگای سیبا شێخ خرد و كۆچۆو چەند ناوچەیەكی دیكەی شنگاڵی كۆنتڕۆلكردتەوە كە زۆربەی دانیشتوانی ئەم ناوچانە كوردی ئێزیدین, بەڵام رێگە بە گەڕانەوەی خەلكی ئەم ناوچانە نادات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حالیان.
چاودێرێكی سیاسیش لە و بارەیەوە بە خواكوڕكی راگەیاند:” دەركەوتنی هێزەكانی پەكەكە و حەشدی شەعبی راستی ئەوە دەسەڵمێنێت كە یەكەكە و حەشد لە ئێستادا هاوپەیمانێتیەكیان لە نیواندا هەیە, ئەو هەڕەشەی كە حەشد لە ناوجە كوردستانیەكان دەكات بە پالپشتی هێزەكانی پەكەكە یە لە ناوچەكەدا.