میدیای فەرمی یەكێتی : سوكایەتی بە پێشمەرگە دەكات و دەلێت حشدی شەعبی چەكداری پارتی لەشنگال دەردەكات
خواكوڕك
میدیای فەرمی یەكێتی بەشانازیەوە هەرەشەكانی پەكەكە و حشدی شەعبی لە هێزی پێشمەرگە دەگوازێتەوە، دەلێـ،پارتی لەشنگال و ڕەبیعە ڕووبەڕووی شکستی سەربازی و ئیداری دەبێتەوەو گروپێکی حەشدی شەعبیش ھەڕەشە دەرکردنیان لەو ناوچانە لێدەکات، فەرماندەیەکی پەكەكەش چەند زانیارییەک لەسەر مانەوەی چەکدارانی پارتی كە مەبەستیان پێشمەرگەی كوردستانە لەو سنورە ئاشکرادەکات.
میدیای فەرمی یەكێتی كە رێكەوتنی ستراتیژی لەگەڵ پارتی هەیە، داوای هاوبەشی و هاوسەنگی دەكەن و لەسەر دابرانی خاكی كوردستان و داگیركاریەكانی حشدی شەعبی لە شنگال، هەواڵی میدیاكانی ئەو هاوبەشە ستراتیژەی پارتی وەك سەركەوتنێك گەورە هەواڵەكە دەگوازێتەوە و دەلێت خەریكی حشدی شەعبی چەكداری پارتی كە مەبەستی هێزی پێشمەرگەیە، دەخاتە دەرەوە لەشنگال”.
كادیرێكی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، لەسەر ئەو هەواڵەی میدیای فەرمی یەكێتی دەلێت هیچ بەهایەكی هاوبەشی لەنێوان ئێمە و یەكێتی و سلێمانی نەماوەتەوە، ئەوان هەموو سنورێكیان تێپەراندووە، تەمەنای گیرانی دهۆك و هەولێرش دەكەن بۆ ژێر دەستەی حشدی شەعبی و داعش بەس پارتی نەمێنێت، بۆیە دەبێت پارتی سنورێك بۆ ئەو كەرامەت شكاندنە، دابنێت، چیتر لەژێر ناوی دۆخی كوردستان كە ئەوان ئامادەن هەموو بەهایەكی بشكێنن، كادیر و راگەیاندنی بەرامبەر یەكێتی بێدەنگ نەكات، دەستی كادیران و راگەیاندنەكانی نەگرێت چونكە یەكێتی هیچ بەهایەكی هاوبەشی ناپارێزێت، لەهەموو هاوبەشیەك و هاوزمانیەك و هاونەتەوەیەك و هاوئاڵایەك و هاوخاكیەكمان دەدات، ئێمەش لەژێر ناوی دۆخی سیاسی و رەچاو كردنی رێگامان بەو جۆڕە ستەم و كەرامەت شكاندنە داوە”.