سەعدی پیرە: پێویستە لە بەرامبەر حەشدی شەعبی كورد یەك هەڵوێستی هەبێت
خواكوڕك
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە مەترسییەكانی حەشدی شەعبی لە شنگال و لێدوانی بەشێك لە سەركردەكانیان ھەڵوێستی یەكێتی راگەیاند و گوتی: پێویستە لایەنە كوردییەكان بەرامبەر حەشدی شەعبی یەك ھەڵوێستیان ھەبێت چ لە شنگال بێت چ لە كەركووك، حەویجە و دووزخورماتوو.
سەعدی پیرە گوتیشی: پێویستە لە درووستكردنی ھێزێكی تائیفی رێكخراو كورد رای ھەبێت.
سەبارەت بە پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، یەكێتی لەگەڵ كۆبوونەوە و دانیشتنی پەرلەمانە، بەڵام بەو مەرجەی رەزامەندی سەرجەم ئەو لایەنانەی لەسەربێت كە ئەندامیان لە پەرلەمانی كوردستان ھەیە.
.