میدیاكانی یەكێتی راگەیێندراوێك بە ناوی میری ئێزیدیان لە بەرژەوەندی حەشدی شەعبی تەزویر دەكات
خواكوڕك
دوای ئەوەی كە حەشدی شەعبی لە چەند رۆژی رابردوو چەندن ناوچەی كوردستانی لە سنوری قەزای شنگاڵ كە زۆربەی دانیشتوانەكانی كوردی ئێزیدین لە دەستی تیرۆریستانی داعش دەرهێنا, بەڵام تا ئێستا رێگە بە گەڕانەوەی خەلكی ئەم ناوچانە نادەن كە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵكێان”.
بە پێی روونكردنەوەیەك كە لە زاری كورە گەورەی میری ئێزیدان میر تەحسین بەگ گوتراوە:” بەداخەوە چەند میدیایەك روونكردنەوەیەكیان بڵاو كردۆتەوە كە گوایە هی میری ئێزیدانە، تێدا هاتووە كە ئەوان پێشوازی لە هاتنی حەشدی شەعبی دەكەن بۆ ناوچەكانیان لەكاتێكدا كە نوسراوەكە بە بێ واژۆی و مۆری ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدی و میر تەحسین بەگە.
كوڕی میر تەحسین بەگ روونیشی كردەوە كە:” ئێمە بە هەموو شێوەیەك ناوەرۆكی ئەم روونكردنەوەیە رەتدەكەینەوە چونكە لە رابردوو ئێستا هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەم ناوچە كوردستانیانەی پاراستووەو وە میری ئێزیدیان جگە لە بوونی هێزی پێشمەرگە هیچ هێزێكی دیكە لە ناوچەكەدا قبوڵ ناكات.
شایەنی گوتنە لە گەڵ هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە كوردستانیەكان ئەم روونكردنەوە بڵاوكراوەتەوە, كە چەند میدیایەكی كوردستانیش لە بەژەوەندی حەشدی شەعبی ئەم روونكردنەوەیان تەزویر كردوە.