كوردستان بوە یەكێك لە 36 وڵاتە سەرنجراكێشەكان لەجیهان
خواكوڕك
كۆمپانیایەكی گەشتیاری كە گەشتیار بۆ هەموو جیهان دەبات، ناوی هەرێمی كوردستانی خستە لیستی 36 وڵاتە سەرنج راكێشەكانی جیهان”.
لوپێن تراڤل كۆمپانیای جیهانی بۆ گەشتیاری كە گەشتیار بۆ هەموو جیهان دەبات، و بارەگای سەرەكی ئەو كۆمپانیایە، لە بەریتانیایە، لیستی سەرنج راكێشترین وڵاتی جیهانی هەیە بۆ گەشتیار كە كوردستان 36 وڵاتە لە ناو ئەو لیستەدا كە سەرنج راكێشترین وڵاتە، لەرووی سروشتنی جوانی كوردستان و هەڵكەوتووی جوگرافیای شاخاوی كوردستان”.
ئەو كۆمپانیایە لەبڵاوكراوەكەی دا كە ناوی 36 وڵاتی دیاری كردووە، وەك سەرنج راكێشترین وڵات بۆ گەشتیار، ناوی هەرێمی كوردستانیشی لەناو داناوە لە ماڵپەری فەرمی خۆی دا بڵاوی كردۆتەوە، كە گەشتی ئەمجارە، بۆ 36 وڵات دەبێت كە سەرنج راكێشترین وڵاتن لەوانەش هەرێمی كوردستان، كە ماوەی یەك هەفتە دیاری كراوە، كە گەشتیار دەبات، بۆ دەڤەری رەواندوز و سۆران و تێدا باسی قەڵا هەولێر و ئەمنە سورەكەی سلێمانی، هەر لەبارەی هەرێمی كوردستاندا باسی چیاكانی كوردستان و شەقامەكان كراوە”.