تۆپباران به‌رده‌وامه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له‌ دووزخورماتوو

خواكوڕك

له‌ ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له‌ سنوری قه‌زای دووزخورماتوو تۆپباران ده‌كه‌ن، به‌هۆی بۆمبارانه‌كه‌شه‌وه‌ چه‌ندین كوژراو برینداریان هه‌یه‌.

پاش ئه‌وه‌ی چەند رۆژێك پێش ئێستا گروپە چەكدارەكانی داعش دزەیان كردووە باشووری شارەدێی دووزخورماتوو، لەئەنجامیشدا پەلاماری سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگەیانداو چەند پێشمەرگەیەك شه‌هید و بریندار بوون له‌ ئێستادا فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ختی بنكه‌ و مۆڵگه‌كانی داعش تۆپباران ده‌كه‌ن و به‌شیكی زۆری بنكه‌كانیان خاپور كراوه‌.

بەپێی زانیارییەكان، گروپە چەكدارەكانی داعش لەهەریەكە لە گوندەكانی حلێوەی گەورەو بچووك و خەشامنە جێگیرببوون و لەوێوە شەڕێكی سەختیان لەدژی پێشمەرگە دەكرد.

Back to top button