ئاسایشی دهۆك:هۆكاری ده‌ستگیركردنی كادیره‌كه‌ی یه‌كێتی قاچاغچیه‌تی بووه‌ نه‌ك سیاسی

خواكوڕك

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی دوو ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌ سنوری قه‌زای ئامێدی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دھۆك رایده‌گه‌ێنێت”كادیره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر قاچاغچیه‌تی ده‌ستگیركرابوو، دواتریش به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا.

سەرچاوەیەك لە بەرێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی دهۆك رایگه‌یاندوه‌” پاش ئه‌وه‌ی جێگری لیپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له‌ ئامێدی ده‌ستگیركرا، به‌ ناوی (هۆگر سەلیم) ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌ پەیوەندی بە بابەتی سیاسییەوە نەبوو، بەڵکو بەپێی یاسای ماددەی 240 تایبەت بە کاری قاچاغچییەتی دەستبەسەرکرابوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی پشتڕاستكردۆته‌وه‌ ” بۆ چەندین جار لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆک داوای لێکراوە کە لە دادگا ئامادەبێت، بەڵام ئامادە نەبووە، بۆیە دوێنێ بڕیاری دەستبەسەرکردنی لە لایەن دادگای لیکۆڵینەوەی دهۆک بۆ دەرچوو بوو، دواتر بە کەفاڵەت ئازادکرا”.

Back to top button