ته‌ندرووستی هه‌ولێر: سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش له‌ مانگی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ كرا

خواكوڕك

له‌ راگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر هاتووه‌كه‌ كه‌ له‌ رۆژدا سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، پێویسته‌ هه‌مووان پابه‌ند بن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێیدا ھاتووە” لەپێناو بەرژەوەندیی نەخۆش وئارامیی نەخۆشخانە لە مانگی ڕەمەزانی  پیرۆزدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر کەس و کار و ھاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکاتەوە،  کە لە مانگی ڕەمەزاندا سەردانی نەخۆش شەوانە کاتژمێر (8ی ئێوارە تاوەکو 10ی شەو) بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس له‌وه‌شكراوه‌” کە لە ڕۆژدا ڕێگە بە سەردانی نەخۆش نادرێت، بۆ ئەم مەبەستەش “داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن”.

Back to top button