ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا و كوژراو بریندار هه‌یه‌

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 30/5/2017 له‌ شاری به‌غدا له‌ نزیك پردی شوھەدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و له‌ تەقینەوەكه‌دا  ژمارەیەك كوژراو و بریندار ھەن.

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لە چایخانەیەكی گۆڕەپانی حوریە لە گەڕەكی كەڕادە روویدا، بە گوێرەی دوایین ئامار ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكە گەیشتە 12 كوژراو و 48 بریندار.

له‌ ئێستاشدا ھێزە ئەمنییەكانیش رێوشوێنی ئەمنی تووندیان گرتووەتەبەر و چەندین خاڵی پشكنینی نوێیان لەچەندین ناوچەی جیاجیای بەغدا داناوە.

Back to top button