خواردنی ته‌ماته رێگره له به‌رده‌م شێرپه‌نجه

خواكوڕك
له پێشوودا له چه‌ندین توێژینه‌وه باس له‌وه كراوه كه ته‌ماته ته‌نها ماده‌یه‌كی تێدایه ئه‌ویش (لیكۆبینه)، به‌ڵام له ئیستادا و به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر و پسپۆری ئیتاڵی به ئه‌نجامیان گه‌یاندوه” ده‌ڵێن” ته‌ماته دووماده‌ی نوێ تری تێدایه كه ده‌توانێت و لەتوانایدایە گەشەی خانەی شێرپەنجەی گەدە بوەستێنێت.
پێگەی رۆژنامەی (دەیلی مێلی بەریتانی) توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە” كە تێیدا گرنگی خواردنی تەماتە ئاشكرا دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات تەماتە لە توانایدایە ڕێگری لەگەشەی خانەی شێرپەنجە بكات.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەو پێكهاتەی كە لە تەماتەدایە ڕێگری لەگەشەو بڵاوبوونەوەی خانەی شێرپەنجەی گەدە دەكات هەر بۆیە دەتواندرێت سود لەم توێژینەوەیە وەربگیرێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە.