نهێنی خواردنی خورما چیه له مانگی رهمهزان و بۆچی گرنگه؟ تایبهتمهندییه گرنگهكانی چین؟
خواكوڕك
ئهوهی له مانگی رهمهزان دهبیندرێت، له زۆربهی ماڵهكان له كاتی رۆژوو شكاندن خورما دهبیندریت بۆ رۆژو شكاندن و ههم وهكو ئهوهی كه سودی ههیه ههمیش وهكو سونهتێكی (پێغهمبهری ئیسلام) د.خ.
بۆیه به پێی چهندین توێژینهوهی گرنگ لهسهر ئاستی جیهان خورما لەخواردنە گرنگەكانە بۆ لەش بەتایبەت لەمانگی رەمەزاندا، ئەوەش بەو پێوەرەی كە دەوڵەمەندە بەچەندین تایبەتمەندی خۆراكی كەوا دەكات گرنگی پێ بدرێت.
بەپێی زانیارییەكانی گۆڤاری تەندروستی ئەمریكی، خورما كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-
1. بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس : ریشاڵ پێویستە بۆ بەهێزكردنی تەندروستی قۆڵۆن و جوڵەی باشی ریخۆڵەكان، هاوكات هاوكارە لەپاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و بوار دان بەقۆڵۆن بۆ كاركردن لەسەر ئەوپەڕی تواناو ئاست، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردنی قۆڵۆن و شێرپەنجەی قۆڵۆن و مایەسیری.
2. بەهێزكردنی تەندروستی دڵ : ئەمەش ریشاڵی تێدایە بۆ دڵ باشە.
3. دژە هەوكردنە : بەوپێیەی مەگنیسیۆمی تێدایە كەلەرێگەی زیادبوونی مەگنیسیۆمەوە ئاماژەكانی هەوكردن لەلەشدا نامێنێت.
4. دابەزینی ئاستی فشاری خوێن : توێژینەوەكان دەریانخستووە كە مەگنیسیۆم هاوكارە لەدابەزاندنی فشاری خوێن سەرباری ئەوە پۆتاسیۆمی تێدایە كە هاوكارە لەكاری دڵدا بەشێوەیەكی باش و دابەزاندنی پەستانی خوێن.
5. دابەزینی مەترسی تووشبوون بەسەكتەی مێشك : دوای هەڵسەنگاندنی حەوت توێژینەوە بۆ ماوەی (14) ساڵ، توێژەران بۆیان دەركەوتووە كەمەترسی سەكتەی مێشك بەرێژەی (%9) دادەبەزێنێت بۆ هەر (100) میلیگرام مەگنیسیۆم كە كەسێك رۆژانە خەرجی دەكات.