گه‌ر بزانه ته‌ڕه‌پیاز چ سودێكی هه‌یه هه‌موو رۆژ ده‌یخویت

خواكوڕك
ئه‌وه‌ی نه‌تزانیوه له‌سه‌ر خواردنی ته‌ڕه‌پیاز له ئێستاوه بیزانه كه خواردنی ته‌ڕه‌پیاز ده‌رمانه بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی و هاوكات خواردنێكی زۆر به‌سوده‌وه له چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ش ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه.
تەڕەپیاز هەریەكە لە ڤیتامینەكانی (A.B.C.K) ی تێدایە، توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات، خواردنی تەڕەپیاز باشترین چارەسەرە بۆ خۆ بە دوورگرتن لە مەترسیەكانی توشبوون بە نەخۆشی دڵ بەتایبەتیش جەڵتەی دڵ.
بەشێوەیەكی گشتی تەڕەپیاز ئەم سوودانەی خوارەوه‌ی هه‌یه:-
1. هاریكاری پرۆسەی هەسكردن دەدات و گەدە پاك دەكاتەوە.
2. ڕێژەی شەكر لەخوێن ڕێك دەخات.
3. خوێی زیادەی لەش دەتوێنێتەوەو كێشی لەش دادەبەزێنێت.
4. هۆرمۆنی سێكس لە پیاواندا بەرز دەكاتەوە.
5. بەهۆی بوونی ڤیتامین (C) تێیدا، بۆن و تامی سارد لەنێو خواردندا ناهێڵێت.