هێلی ئه‌نته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره

خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندنی كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه كۆبووه‌وه له ئه‌نجامبدا بڕیاردارا به‌وه‌ی له رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی، تۆڕی ئینته‌رنێت و مۆبایل رابگیرێت بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر دزه‌كردنێك و گزیكردنێك كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه رووبدات.
نووسینگەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیاندراوێكدا رایگه‌یاندوه” لە دیدارێكی نێوانیاندا (پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردە و (مولود باوه مراد )وەزیری گواستنەوە، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌تایبه‌ت له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كانی ئه‌مساڵی پۆلی 9 و 12.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی نووسینگەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، كه تێیدا هاتووه” وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم داوای له‌وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كرد له‌رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كاندا تۆڕی ئینته‌رنێت و مۆبایل رابگیرێت بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ری رودانی هه‌ردزه‌كردنێك و گزیكردنێك كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه رووبدات.