ئۆجه‌لان: بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان دەرفەتی لەو شێوەیە بۆ كورد نەهاتووەتە پێشەوە بۆ سه‌ربه‌خۆی

خواكوڕك

ئۆجەلان كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”ڕیفراندۆم پرسێكی گرینگ و نەتەوەییە، بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان دەرفەتی لەو شێوەیە بۆ كورد نەهاتووەتە پێشەوە، بۆیە دەبێ بە زووترین كات ڕیفراندۆم ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی سەر بەخۆ بێت.

(عوسمان ئۆجەلان)، کەسایەتیی سیاسی، و سیاستمه‌داری كورد له‌ باكوری كوردستان رایگه‌یاندوه‌”په‌كه‌كه‌ بڕوای به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆی و پرسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد نیه‌ و دژی كورده‌،باكوری كوردستان لێی بێزاره‌ و له‌وێش تووشی شكستێكی گه‌وره‌ بوون، چونكه‌ حاڵ و بارودۆخی كوردستانیانیان گه‌یاندۆته‌ خراپترین ئاست له‌ باكوور.

(ئۆجەلان) زیاتر گوتویه‌تی ”ڕیفراندۆم، پرسێكی گرینگ و نەتەوەییە، بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان دەرفەتی لەو شێوەیە بۆ كورد نەهاتووەتە پێشەوە، بەوەی كە وڵاتان خۆیان بێنە هەرێمی كوردستان و پشتیوانی لە سەربەخۆییی كوردستان بكەن، پڕۆژەی ڕاپرسی و سەربەخۆیی، پڕۆژەی (سەرۆك بارزانی)یە، بۆیە زۆر گرینگە گەلی كوردستان لە ڕێی ڕاپرسییەوە ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە و سەربەخۆ بێت.”

Back to top button