پارتی :نەدەبوو یەكێتی ئەم بابەتە بباتە ئەو قاڵبەوە

خواكوڕك 

لەسەر گیرانی ئەندامێكی یەكێتی لە دەڤەری بادینان، دڵشاد شەعبان ئەندامی سەركردایەتی پارتی دەلێــ”چەند ئەندامێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆك بۆ ئاساییش بانگێشت كراون، بە ڕاستی ئەم بابەتە زۆر زیاتر لە قاڵبی ئاسایی خۆی گەورە كراوە. پێش ھەموو شتێك یەكێتی حزبێكی بنەڕەتیی بەشداری حكوومەتە و دەبێت پێی وابێت كە دامودەزگاكانی ئەم حكوومەتە، دامودەزگای ھەرێمی كوردستانن، بە ئاساییش و بە پۆلیس و ھەموو دەزگاكانی ترەوە، بەڵام بە داخەوە خەڵك لە ئاستی بەرپرسیارەتی و سەركردایەتیی یەكێتی، ناوی ئاساییشی دھۆك بە ئاساییشی پارتی ناو دەبات.”

 

دڵشاد شەھاب ئەندامی سەركردایەتیی پارتی لەبارەی كاردانەوەكانی یەكێتی لەسەر گیرانی كادیرێكی یەكێتی لە بادینان بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دەشلێــ”ھەندێك لە بەرپرسانی یەكێتی بە ھەڵەدا چوون دەربارەی ئەو ئەندامەیان كە لەلایەن ئاساییشی دھۆكەوە دەستگر كراوە و، ئاساییش و دامودەزگای فەرمی لەسەر پارتی حساب دەكەن. گوتیشی، ناكرێت بانگكردنی كەسێك بۆ دەزگایەكی حكوومی و فەرمی، بە سیاسی بكرێت”.

هەر لەسەر ئەو پرسە پێشتر ئاسایشی دهۆك رایگەیاندبوو، كە هۆگر سەلیم لەسەر قاچاخچیەتی دەستگیر كراوە، ماوەی 20 رۆژی بریاری دەستگیر كردنی بۆ دەرچووە، دەشلێت  پاشان دەستگیر كراوە و  ڕادەستی ئاساییشی دھۆك كراوە، بابەتی دەستگیر كردنەكەش یاسایی بووە نەك سیاسی”.

هەر لەبارەی ناو هێنانی ئاسایشی بە ئاسایشی پارتی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دەشلێــ”وەك پارتی شانازی دەكەن كە ئەگەر ئەركی پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی خەڵكی لە ئەستۆی پارتیدا بێت، بەڵام دامەزراوەكانی وڵات ھیی دەوڵەت و ھیی بەڕێوەبردن و حوكمڕانین و گوتی، “ئەمانە حەقە ڕێزیان لێ بگیرێت، بە تایبەتی دەزگایەكی وەك دەزگای ئاساییش كەوا بەرچاوترین سەركەوتن ئێستا لە ھەرێمی كوردستاندا، پاراستنی ئەمنیەتی هەرێمە كە بە ماندووبوونی هێزە ئەمنیەكان هاتووەتە كایەوە، بۆیە تێكەڵكردنیان بە كاری سیاسی، بە ڕای من كارێكی نادروستە و نەدەبوو یەكێتی ئەم بابەتە بباتە ئەو قاڵبەوە.”

هەر لەسەر گیرانی ئەو هاوڵاتیە كە ناسنامەی سیاسی دەخرێتە پێش دۆسیە یاسایەكەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دەشلێـ”بۆچی دەبێت ئەگەر ئەندامێكی حزبێك لە ھەر شوێنێك بگیرێت یاخود بانگێشتی ھەر دامودەزگایەكی ڕەسمی بكرێت، تەفسیر و لێكدانەوەی سیاسی بۆی بكرێـت؟، ئاخر ناكرێ ھاووڵاتی كە ئاراستە و بیرکردنەوە و ئینتیمای جیایان هەیە، دامودەزگاكانی حكوومەت نەتوانن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكەن، ئەگەر وا بێت، ئیجرائات و حوكمڕانی ئەركی كێیە؟، ھەموومان ڕێكلامی ئەوە دەكەین كەوا دەبێت بەرپرس بین بەرانبەر یاسا و دەبێت یاسا بە یەكسانی بەسەر ھەموواندا جێبەجی بكرێت.

دلشاد شەهاب دەشلێـ من نەمبیستووە لە ھیچ شوێنێك ئەو مۆدێلە ھەبێت، كاتێك یەكێك بۆ لیپرسینەوە لەلایەن دامودەزگایەكی حكوومەتەوە بانگ دەكرێت، یەكسەر ناسنامە حزبیەكەی بگوترێت و بە مەسەلەیەكی سیاسی ببەسترێتەوە، ئێمە وەك پارتی باوەڕمان وایە ھیچ حزبێكی سیاسی بە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەندامێكی، لاواز نابێت”.
یەکەم: ئەم ڕوووداوە لە قەبارەی خۆی زۆر زیاتر گەورە كرا و، ھەندێك دەزگای ڕاگەیاندن وایان وێنا كرد كە گەورەترین كێشە لەم ناوچەیە ڕووی داوە.
دووەم: نەدەبوو یەكێتی بكەوێتە ئەم ھەڵەیەوە و دامودەزگاكانی حكوومەت و ئاساییش، وەك دامودەزگای پارتی ببینێت.
سێیەم: نەدەبوو بەرپرسانی یەكێتی ئەمە بكەنە ھەڕەشەیەك بۆ پەیوەندیی داهاتوویان لەگەڵ پارتیدا.
شەهاب پێی وایە ئەو سێ خاڵەی سەرەوە ھەڵەی زۆر گەورە بوون پێوەست بەم پرسە كراون و جەخت دەکاتەوە، “ئێمە پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی، زۆر لەوە گەورەتر سەیر دەكەین و، ڕۆژانە لە ئاستی باڵادا كۆبوونەوە و پەیوەندیی بەردەوام هەیە و باسی چارەكردنی گرفتی زۆر گەورە لە ئاستی ھەرێمی كوردستاندا دەكەین”.

Back to top button