گۆڕان و مالیكی و باڵێكی یەكێتی و پەكەكە و كۆمەڵی ئیسلامی لەیەك ناوەندی میدیا ئاراستە دەكرێن

خواكوڕك 

لێكچوونی هەڵمەتی میدیایی بەرەیەك لە ناوەوەی كوردستان و عێراق بەگشتی بۆتە جێگای سەرنجی چاودێرانی سیاسی و چاودێرێكی سیاسیش دەلێت ( گۆڕان و بەرەی مالیكی و باڵێكی ناو یەكێتی و پەكەكە كۆمەڵی ئیسلامی و میدیاكانی ئێران و حزب للە لوبنانی) لەیەك ناوەندی ستراتیژی بەرێوە دەبردرێت، دەلێت لێكچوونەكان ئەوەندە زۆرن دەتوانرێت بلێین تەواو هەواڵ و زانیاریەكانیان كۆپی پێستە، لەیەك ناوەندی ستراتیژی ئاراستەی هەر هەموو میدیاكان دەكرێت”.

نیاز حاجی چاودێری سیاسی و توێژەری سیاسی دەلێــ”یەک جۆر ئاراستەکردنی میدیایی لە کەناڵە فەرمی و سێبەر و میدیا ئەلیکترۆنیەکانی ( ئێران ، نوری مالیکی ، پەکەکە ، گۆڕان ، هەندێک میدیای یەکێتی ، کۆمەڵ ) دەبینرێت ، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە لەیەک ژووری راگەیەندنەوە ئاراستە دەکرێن ، لە بابەتێکی دیاریکراودا جیاوازی کاتی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانیان لە دوو کاتژمێر تێپەڕ ناکات”.

هەروەها ئەو چاودێرە سیاسە دەشلێـ”ئێستا ئەو ژوورەی پێکیان هێناوە زۆر چاڵاک بووە و هەمئاهەنگی تەواو لە نێوانیاندا هەیە ، هەر بۆیەشە دەبینین کە میدیاکانی (کۆماری ئیسلامی و نوری مالیکی و حەشدی شەعبی و میدیاکانیان ، عەتا سەراوی و عبداللەی کوێخا موبارەک و لڤین و ئاوێنە و ستاندەر و ئێن ئارتی و سپی و پەیام و میدیاکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و میللەت و ،،،،،،،، هتد) لەسەر یەک نۆتە و ئاواز دەخوێنن ، بەیەکەوە بابەت دەوروژێنن ، جیاوازیەکەیان ئەوەیە ، هەندێکیان بە زمانی عەرەبیە و هەندێک بەفارسیە و هەندێکیش بە زمانی کوردیە”.

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەوەی لەنێوان ئەو میدیایانە كاری لەسەر دەكرێت پرس گەڵێكی مخابەراتین، كار لەسەر ئامانجەكانی پرۆژەیەكی ستراتیژی ئێرانی دەكەن، دەلێن، بوونی هەماهەنگیەكی وا بەهێز، لەنێوان ئەو لایانانە، دەرخەری ئەو راستیەیە كە ئەم ژوورە بەیەك ئاراستە هەواڵ و زانیاری لەرێگای ئەو میدیایانە دەورژێنێت، لەوێشەوە سیاسیەكان پێ ئاراستە دەكات”.

Back to top button