وەزارەتی ئاوقاف لێ پێچینەوە لە مەلاكەی سەر بەگۆڕان دەكات

خواكوڕك 

پاش ئەوەی خواكوڕك سوكایەتی مەلای سەر بە گۆڕانی بڵاو كردەوە كە تڤ لەسەربەخۆی كوردستان دەكات و سوكایەتی و هەرەشە دەكات، وەزارەتی ئاوقاف لەزارەی گوتەبێژەكەی دێتە سەر خەت دەلێـ” ھەر مامۆستایەکی ئایینی ناوزڕاندن و تەشھیر بکات، دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، بۆیە قسەکانی مەلا سامان دەخرێتە بەردەم لێکۆڵینەوە، بزانین تازەیە؟ ئەگەر تازەیە، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، لە کاتێکدا ئەو ھاش و ھوشە ھیچ گرنگی نییە، ئێمە حکوومەتیش کە لێژنەی شەرعی بڕیاری دا دووری بخاتەوە، ئەوە بڕیاری حکوومەتە و کەسیش ناتوانێت ڕێگری لە بڕیاری حکوومەت بکات”.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر سوكایەتیەكانی مەلایەكی سەر بە گۆڕان لە سەر مینبەری پێغەمبەر كە تڤی لەدەوڵەتی كوردستان داكردوو و سوكایەتی كرد و هەرەششی كرد، دەلێـ “یانی مەلا سامان لەبەرانبەر حکوومەتێکی گەورە رادەوەستێت و چەک بەکاردەھێنێت؟ ئەمانە قسەی راگەیاندن و سەرنج راکێشانەن، ھەر مامۆستایەک ھێرش بکات، دەکەوێتە بەردەم لێپرسینەوەی لێژنەی ئەوقاف”.

Back to top button