ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قۆناغی یه‌كه‌می تۆماری بایۆمه‌تری تاوتوێ كرد
خواكوڕك
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30-5-2017 ماڵپەری سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتبوو، به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ساز كرد، هەروها سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی له هه‌موو مووسڵمانانی جیهان و عیراق و كوردستان پیرۆز كرد و هیوای خواست كه ئه‌م مانگه ببێته هۆی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی بۆ خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان”.
ماڵپەری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە، دواتر له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕاپۆرتێكی وردی سه‌باره‌ت به قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری خسته‌ڕوو و تیایدا هه‌موو ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاو كرد كه له قۆناغه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌نجامدراون كه تا ئێستا زیاتر له ملیۆنێك و سه‌د و هه‌شتا و چوار هه‌زار كه‌س خۆیان له‌و سیسته‌مه‌دا تۆمار كردووه و ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 91%ی كۆی گشتی. باسی له‌وه‌ش كرد كه هۆكاری زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا خۆیان له‌و سیسته‌مه‌دا تۆمار نه‌كردووه گرنگترینیان ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و پێشنیاری كرد كه ڕێكاری پێویست بگیرێته به‌ر تاوه‌كو ئه‌وانیش خۆیان تۆمار بكه‌ن.
لەهەواڵەكەی ماڵپەركەدا هاتووە، هەروەها نێچیرڤان بارزانی، چه‌ند پێشنیارێكی دیكه‌شی خسته‌ڕوو له‌وانه سیسته‌می تۆماركردنی بایۆمه‌تری ببێته به‌شێك له سیستمی ئیداری هه‌رێمی كوردستان، به‌رواری 15-6-2017 دوا واده‌ی قۆناغی یه‌كه‌می تۆماركردنی بایۆمه‌تری بێت، له مانگی ئه‌یلولی داهاتووه‌وه دابه‌شكردنی مووچه له‌سه‌ر سیسته‌می تۆماری بایۆمه‌تری دابه‌ش بكرێت، ڕاگرتنی مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان له‌م سیسته‌مه‌دا تۆمار نه‌كردووه و ده‌ستنیشانكردنی تیمیكی پسپۆڕ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی میلاكاتی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هەوروەها، دواى پێشكه‌شكردنی چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێك له‌لایه‌ن ئاماده‌بوونه‌وه بۆ زیاتر پێشخستنی سیستمی مووچه له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستخۆشیی له به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و تیمی جێبه‌جێكاری پرۆسه‌ی سیسته‌می تۆماری بایۆمه‌تری كرد و ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی تا ئێستا ئه‌نجامیانداوه به‌رز نرخێنرا و به پێویست زانرا كه دوای پرۆسه‌كه لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ بۆ پێداچوونه‌وه به میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت و كۆی پێشنیاره‌كانیش په‌سه‌ند كران”.
دواتر له بڕگه‌ی دووه‌می پرۆگرامی كۆبوونه‌ودا كه خستنه‌ڕووی ڕه‌شنووسی نه‌خشه‌ڕێگای په‌ره‌پێدان و چاكسازی له كه‌رتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی داڕشتنی سیاسه‌تی ئاو له هه‌رێم بوو، له‌لایه‌ن خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه پێشكه‌ش كرا و تیایدا كێشه‌ی ئاوی خوارده‌نه‌وه و ئاوه‌ڕۆكان و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان پێشكه‌ش كرا. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش چه‌ندین پلان و پێشنیاری خسته‌ڕوو”.
دوای گفتوگۆ و دیاركردنی چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستخۆشی له وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد بۆ پلانه‌كانیان له بواری هاوسه‌نگكردنی خه‌رجی و داهاتی ئاوی خواردنه‌وه و پشتگیریی ئه‌نجومه‌ن بۆ پلانه‌كه‌یان نیشان درا. به پێویستییش زانرا سیاسه‌تێكی ڕوون و ئاشكرا و كاریگه‌ری ئاو له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و بكرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كار له‌گه‌ڵ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت بۆ باشتركردنی بارودۆخی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به بۆنه‌ی 1-6 جه‌ژنی جیهانی منداڵانه‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو منداڵانی جیهان و كوردستان كرد و هیوای خواست منداڵانی كوردستان وه‌ك هه‌موو منداڵێكی سه‌ر ڕووی زه‌مین خاوه‌نی ته‌واوی مافه‌كانی خۆیان بن كه نه‌وه‌ی ئاینده‌ن و ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان بنیات ده‌نرێت جا بۆیه چه‌ند گرنگی به منداڵان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان بدرێت و به ڕێگه‌یه‌كی ته‌ندروست په‌روه‌رده بكرێن، ئه‌وه‌نده ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان گه‌شتر و ڕوونتر ده‌بێت. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی منداڵ و خۆی به پارێزه‌ری ئه‌و مافانه ده‌زانێت.