عەلی قەرەداغی ڕەتیدەكاتەوە ناوی خرابێتە لیستی تیرۆرەوە

خواكوڕك
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پرۆفیسیۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكیتی جیهانی زانایانی موسڵمانان ،لەسەر هەواڵێكی ماڵپەری ستاندارد ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە .
لەهەواڵێكی ماڵپەری ستاندەر دەڵێت ” دوای ئەوەی نێوانی قەتەرو سعودیە تێكچوو ،بەچەند خولەكێك هەریەكە لە (د.یوسف قەرزاوی و د.عەلی قەرەداغی ) دەركەوت كە پەیوەندیدارن بە داعش و ناویان چووە لیستی تیرۆرەوە ” .
هەروەها لە هەواڵەكەی ماڵپەری ستاندەردا هاتوو ، جگە لە دكتۆر عەلی قەرەداغی هەریەكە لە پەكەكەو یەپەگەو یەكگرتووی ئیسلامی ناویان لە لیستی تیرۆردا هاتووە زۆر حەرەكەی تریش لەوانە ئیخوان موسلمین و حەماس و خزب اللە یش ناویان هەیە .
لای خۆیشیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی پرۆفیسیۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی ئاماژەی دا كە رۆژی پێنج شەمە (دكتۆر عەلی قەرەداغی ) بەشداری كۆڕبەندی عەرەبستانی سعودی دەكات و ڕونكردنەوەیەكیشیان لەسەر هەواڵە چەواشەكارییەكەی ماڵپەری ستاندەر بڵاو كردەوە و دەلێت ” لەچەند رۆژی ڕابردوو سایتی ستاندەر هەواڵێكی لەسەر دكتۆر عەلی قەرەداغی بڵاوكردووەتەوە ، بەناوی سەركردەیەكی دیاری كورد ناوی خراوەتە لیستی تیرۆرەوە ، مالپەری ستاندەر باسی لە هیچ سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو نەكردووە بۆ هەواڵەكەی و هەواڵەكەیشی دروستكراوە ، ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە، بەداخەوە سایتێكی كوردی هەواڵی لەو جۆرە بەرامبەر بە كەسایەتیەكی ناوداری وەك دكتۆر عەلی قەرەداغی بڵاودەكاتەوە “.

 

Back to top button