مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی ئەوروپا دەكات

خواكوڕك

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای ڕێكخراوی هاریكاری مرۆیی یەكێتی ئەوروپا كرد.
لەمبارەیەوە ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا نووسیویەتی “پێشوازیم لە شاندێكی باڵای ڕێكخراوی هاریكاری مرۆیی یەكێتی ئەوروپا بۆ دووبارە داواكردنی هاوكاری بۆ كوردستان، هەروەها بۆ باسكردنی تەحەدیاتی پەیوەست بە لایەنە مرۆییەكانی ناوچە ئازادكراوەكان”.

Back to top button