ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كەس نازانێ‌ لە ناو یەكێتی كێ‌ بڕیاردەرە؟ چۆن بڕیار دەدرێت؟

خواكوڕك
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رەخنە لە بڕیاردانی یەكێتی دەگرێت‌و رایدەگەیەنێت سەرچاوەی بڕیار قەتیس و قۆرخكراوەو ڕای سەركردایەتی وەرناگیرێت.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەلێت”ماوەیەكە باسی یادە مەزنەكە دەكرێت، من دەپرسم كام یاد؟یادی كام یەكێتی، ماوەی چەند ساڵێكە كە بەهۆی شەری تیرۆریستانی داعشەوەو بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدە قارەمانەكانمان ئاهەنگمان نەگێڕاوە،بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا هێشتا هەموو ساڵێك پێشمەرگە دێرینە لەبیركراوەكانمان، تێكۆشەرە پەراوێز خراوو دڵ رەنجێنراوەكان”.

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی”كەسو كاری شەهیدە پەراوێز خراوەكانمان،كادرە لەخۆبردوە پەڕەوازە كراوەكانمان،لە شوێنێك گرد ئەبوونەوەو سەرباری ئەو هەموو گلەییەی لەحزبەكەیان هەیانبوو، یادی یەكێتیەكەی جارانیان دەكردەوە ئاڵاكەیان دەشەكاندەوە ئەو یەكێتیەی بە هەزارەها لاو خۆی بۆی بەخت كرد، ئەو هەزاران ژن و دایكەی بۆی رەشپۆشكران‌و ئەو یەكێتیەی ڕێبازەكەی دیار بوو ستراتیژیەتی روون و دیار بوو، ئەو یەكێتیەی ئامانجەكانی ئاشكرا بوو، بەڵام حەیف بۆ ئەو مێژووە كە ئەمە ئاكامە پێچەوانەكەیەتی”.

هەروەها ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نوسیویەتی كە ئەوەی نەبوو بكرایا ڕێگرتن بوو لە یادكردنەوەو بەرزراگرتنی یادی دامەزراندنی یەكێتی و یادكرنەوەی نەوشیروان مستەفا بوو، بەڵام بەوتەی خۆی كە سەرچاوەی بڕیار قەتیس و قۆرخكراوەو ڕای سەركردایەتی وەرناگیرێت‌و پێیوایە نازانرێت كە كێ و چۆن بڕیار ئەدرێت نادیارە

Back to top button