عەبادی: لەگەڵ پێشمەرگە رێككەوتنمان هەیە بۆ پاراستنی موسڵ

خواكوڕك

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت هێزەكانی سوپا لەگەڵ حەشدی شەعبی سنورەكانی نێوان عێراق سووریا دەپارێزن.

حەیدەر عەبادی لەمیانی وتاری هەفتانەی خۆیدا ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند كە بەنیازن داعش لەعێراق‌و سوریا داببڕن‌و سنورەكانیش بەهاوكاری حەشدی شەعبی دەپارێزن‌و خۆشی سەرپەرشتی دەكات.

لەبارەی شنگالیشەوە عەبادی دوپاتیكردەوە كە نابێت جگە لە هێزە عێراقییەكان هیچ هێزێكی دەرەكی بۆی نییە لە سنووری شنگال بێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەتوندی هێرشی كردە سەر ئەو كەسانەی داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی عێراق‌و پێكهێنانی حكومەتی باری نایاسایی دەكات‌و جەختیكردەوە ئەو كەسانە خۆیان دەیانەوێت حكومەت بڕووخێنن‌و خۆیان بێنە سەر دەسەڵات.

عەبادی رونیكردەوە كە لەگەڵ پێشمەرگە رێككەوتنیان هەیە بۆ پاراستنی هەندێ ناوچەی موسڵ‌و جەختیكردەوە پێویستە بە نیگەرانی ناكات لەبوونی حەشدی شەعبی.

Back to top button