ئێران هەوڵی تیرۆركردنی گەورە بەرپرسێكی سعوودیەی داوە

خواكوڕك
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، گرتە ڤیدیۆییەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە چاوپێكەوتنێكی جێیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریكای لەگەڵ تەلەڤزیۆنی CBS كە ئاماژە بە هەوڵێكی ئێران دەكات بۆ تیرۆركردنی بەرپرسێكی باڵای سعوودیە.
بە گوێرەی گوتەكانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە ساڵی 2011، ئێران هەوڵی تیرۆركردنی عادل جوبێر، وەزیری دەرەوەی ئێستای سعوودیەی داوە لە واشنتن، كە ئەوكات باڵیۆزی عەرەبستان بووە لە ئەمەریكا.

ماتیس دەڵێت: “ئێران هەوڵی تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە دەدات، سیستەمەكەی شۆڕشییە”.

هەروەها باس لەوەش دەكات، كە بەڵگەی سەلمێنەری تەواوی لە بارەی ئەو هەوڵەی ئێران هەیە بۆ تیرۆركردنی عادل جوبێر كە ئەو كات له باڵیۆزی سعوودیە بوو ە شوێنەكەشی چەند كیلۆمەترێك لە كۆشكی سپی دوور بووە.

دووپاتیشی دەكاتەوە، هەوڵی تیرۆركردنەكە، كارێكی پلان بۆ داڕێژراو بووە نەك كارێكی ئاسایی و دەڵێت: “پرۆسەی تیرۆركردنەكە لە بەرزترین ئاستی حكوومەتی ئێران واژووی لەسەر كراوە”.

جێیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریكا، پێشتریش نیگەرانی خۆی لە بارەی هەڵسووكەوتەكانی ئێران نیشانداوە و گوتوویەتی: “من نیگەرانی سێ شتم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەویش ئێران، ئێران، ئێران”.

Back to top button