پاش ئه‌وه‌ی نوری مالیكی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات فواد مه‌عسووم سه‌ردانی ده‌كات

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی اخبار هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردبوو، راشیگه‌یاندبوو” کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دژایەتیی حکوومەتی عێراق دەکات، نەوتی کوردستان بەشێوەیەکی سەربەخۆ دەنێرێتە بازاڕەکانی جیهان و بەغدا پەراوێز دەخـات، بۆیه‌ ئەگەر پێویست بکات بەهێز رووبەڕوویان دەبینەوە.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا (د. ئومێد سه‌باح) گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌ڵامى “نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاساى دایه‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا، كه‌ سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەحیفەی ئەخباری لوبنانی زێدەڕۆیی زۆری بەرانبەر مافەكانی گەلی كوردستان كردووە و قسەی نابەجێی و زێدەگۆیی لەبارەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان خستووەتەڕوو و ڕێگەی بەخۆی داوە بەپێی میزاجی خۆی باس لە ڕووداوەكان و مافەكانی گەلی كوردستان بكات.

هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاندبوو، كه‌ مالیكی لەسەر ئەوە ڕاهاتووە كه دوژمنایەتیكردنی خەڵكی كوردستان بۆ ڕیكلامی هەڵبژاردن بەكار دەهێنێت، بەڵام لە ڕاستیدا نە خۆی و نە ئەو خەڵكانەی بەدوای قسەكانی دەكەون بۆ ئێمە جێگەی بایەخ نین و بۆچوونیان هیچ بەهایەكی نییە.

پاش ئه‌م گوتانه‌ی مالیكی به‌ 9هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ 30/5/2017  (فوئاد مه‌عسووم) سه‌رۆك كۆمارى عێراق، سه‌ردانی نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری له‌ به‌غداد،ده‌كات و به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌و دیداره‌دا دوایین پێشهاتی ئه‌منیی و سیاسیی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی عێراقیی و هه‌رێمیی تاوتوێكرا، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و پێویستیی كاراكردن و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی ناو كۆمه‌ڵیش گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، هاوكات گرنگیی پاراستنی سه‌ركه‌وتنی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به‌سه‌ر چه‌ته‌كانی داعش و پشتگیری كردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌ هه‌مو بواره‌كاندا، دووپات كرایه‌وه‌.

ئه‌نجامی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار بۆ شانشینی ئوردونی هاشمیی و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیی ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ى گفتۆگۆكانی دیداره‌كه‌دا بوو.

Back to top button