دژه‌تیرۆری كوردستان كوژرانی گه‌وره به‌رپرسێكی داعشی راگه‌یاند
خواكوڕك
ده‌زگای دژه تیرۆری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندوه” له بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، یه‌كێك له به‌رپرسه هه‌ره دیاره‌كانی داعش له مووسڵ كوژرا.
ده‌زگای دژه تیرۆری سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له تۆڕی تویته‌ر رایگه‌یاندوه” ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش ناو “عومه‌ر مه‌هدی ئه‌حمه‌د زێدان”ه و دیارترین به‌رپرسی ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستای داعش بووه له مووسڵ و له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.