هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌ماڕۆی دوو گوندیان داوه
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه له قه‌زای دوبزی سه‌ر به شاری گه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێكی داعش دزه‌یان كردبووه ناو چه‌ند گوندێك و له ئه‌نجامدا شه‌ڕو و پێكدادان درووست بوو، توانرا له ئه‌و دوو چه‌كداره بكوژرێت، له ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ووروبه‌ری گوندێكی تریان داوه به هۆكاری بوونی داعش له نێو گونده‌كه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له باشووری كه‌ركووك گوندێكیان گه‌مارۆداوه‌و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌ند چه‌كدارێكی داعش دزه‌یان كردووه‌ته نێو گوندەكە، پێشمه‌رگه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان كردووه به كێوماڵكردنی ناوچه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش، له ئیستاشدا هێزی پێشمه‌رگه گونده‌كانی (قوتان و قوشقایه)ی گه‌ماڕۆداوه و ده‌یانه‌وێ كێوماڵی سنوره‌كه بكه‌ن.