هۆكاری دهرچوونی بڕیاری گرتنی عوسمان بایدهمیر چیه؟
خواكوڕك
دادگای باڵای شاری ئامەد بڕیاری دەستگیركردنی بۆ (عوسمان بایدەمیر) گوتەبێژی هەدەپە دەركرد، هۆكارهكهشی بۆ ئهوهیه كه ناوبراو ئاماده نهبووه له بهردهم دادگا ئیفاده بدات.
(عوسمان بایدەمیر) پەرلەمانتاری هەدەپە لەسەر بازنەی روحا و گوتەبێژی هەدەپە، بە بڕیاری دادگای تاوانە قورسەكانی چواری ئامەد بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، ئەم بڕیارە لە ئەنجامی ئەوەوە هاتووە كە بایدەمیر ئامادە نەبووە بچێتە بەردەم دادگا بۆ ئیفادە وەرگرتن، بۆیە دادگاش بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەكردووە، بەڵام تاوەكوو ئێستا دەستگیر نەكراوە.