هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران په‌سه‌ندكرا و حه‌سه‌ن رۆحانی دوازده‌هه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌

خواكوڕك

شورای نیگابان كە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لە ئێران دەكات بە فەرمی سه‌باره‌ت به‌ دواین ئه‌ندامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ 19/5/2017 ڕایگەیاند” (حه‌سه‌ن ڕۆحانی) دوازدەهەمین سەرۆك كۆمای ئێرانه‌.

ئاژانسی میهر له‌ هه‌واڵێكیدا ده‌ڵێت” وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاندووە” نامەیەكیان لە شورای نیگابانی ئێران وەرگرتووە كە ئەم ناوەندە چاودێرییە هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی سەرۆك كۆماری ئێرانی بە فەرمی پشت ڕاست كردۆتەوە.

شورای نیگابان ڕاشیگەیاندووە” دوای لێكدانەوەی ورد لە ڕاپۆرتەكان و تانەكانی سەر هەڵبژاردنەكان ئەم ئەنجوومەنە بەپێی مادەی (79) ی یاسای بنەڕەتی هەڵبژاردنەكانی ئێران ڕاست و دروستی هەڵبژاردنەكان پشت ڕاست دەكاتەوەو (حەسەن ڕۆحانی) دوازدەهەمین سەرۆك كۆماری ئێرانە.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ له‌ 19/5/2017 هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك ۆكماری ئێران ئه‌نجامدرا و (حه‌سه‌ن رۆحانی) بۆ جاری دووه‌م بووه‌ وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 23 ملیۆن ده‌نگ له‌ سه‌رتاسه‌ری ووڵات، به‌پێش ركابه‌ره‌كانی كه‌وت.

Back to top button